وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی رادەستکردنەوەی کەسێکەوە بە تورکیا روونکردنەوە دەدات
ئەمشەو ٢٥ ی شوبات وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند ئەوان هیچ کەسێکیان رادەستی تورکیا نەکردۆتەوە.
لە ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمشەو بڵاویکردەوە، هاتووە " لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە ، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا . ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە".
وەزارەتی ناوخۆ ئەو جۆرە هەواڵە کە لە میدیاکانی پەکەکەوە بڵاوکراوەتەوە " بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان . بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە".
PM:10:50:25/02/2021