گەرمیان.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ دوو کەس بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێكدادانی ماتۆڕسكلیێك و ئۆتۆمبێلێكەوە كەسێك گیانی لەدەستداو یەكێكی تریش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار بەهۆی پێكدادانی ماتۆڕ سكیلێك و مینی پاسێكەوە، دوو كەس برینداربوون كەسەرنشین و شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكەبوون.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: دوای ئەوەی بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لەبریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراوە. 

هاوكات لای خۆشیەوە موقەدەم عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" بەهۆی رووداوەكەوە یەكێك لەسەرنشیانی ماتۆڕسكیلەكە باناوی (ع، ح، ب) لەدایكبووی ٢٠٠١ دانیشتووی ناحییەی رزگاری بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوەو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا". 


PM:03:02:26/02/2021