بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی گردبوونەوە

کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی لە بەردەم بینایی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و داواكاری شۆفێرانی مەرزی باشماخ ڕەتدەكەنەوە. 

پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئازار بەشێك لە شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی لەدژی بڕیارەکەی شۆفێرانی مەرزی باشماخ گردبونەوە و داواكاری ئەو شۆفێرانە بە ناڕەوا دەزانن".

 

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، شۆفێرانى هێڵى باشماخ لەبەردەم بیناى پارێزگاى سلێمانى گردبونەوە و رایانگەیاند" ماوەی چەند ساڵێكە چەندین ئۆتۆمبێلی عەلوەی سلێمانی لەمەرزە لاوەكیەكان باردەكەن و ئەوەش زیانی زۆری بەشۆفێرانی خاوەن هێڵەكان گەیاندووە". 



AM:11:15:01/03/2021