کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە و دەڵێت" ئاسایشی كەنداو بۆ تاران گرنگە".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵایکردەوە، تۆمەتەكانی ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەربارەی كەشتییە ئیسرائیلییەكە راست نییە، ئاسایشی كەنداو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگە.
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆیی هه‌ڕه‌شه له ئێران کرد و تارانی به هۆكاری ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه زانی و وتی" ئەوە ڕوونە کە ئەو تەقینەوەیەی کەشتییەکەی ئیسرائیل کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕوویدا لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرا و ئێمە وڵامدانەوەمان دەبێت".
ڕاشیگه‌یاند" وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادات تاران ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات و هاوكاتیش له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه له ئێران ده‌ده‌ن".