وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری نوێی لەسەر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان دەرکرد.
کەمێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چەند نووسراوێكدا ١٣ بڕیاری نوێی دەرکرد و تیایدا بڕیاریدا، یانه و كافتریا و شوێنه یاریه‌كان نابێت خزمه‌تگوزاری نێرگه‌له كێشان پێشكه‌ش بكه‌ن و له كاتژمێر ١٢:٠٠ی شه‌و تاوه‌كو ٦:٠٠ی به‌یانیش داده‌خرێن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی سینه‌ماكان له‌گشت مۆڵ و بازاڕه‌كان داده‌خرێن به‌به‌رده‌وامی له‌ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كان هه‌رێم.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌مو جۆره كۆڕ و كۆبونه‌وه و گردبونه‌وه و كۆنفڕانس و بۆنه‌ی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دانانی پرسه له‌مزگه‌وت و هه‌ڵدانی خێمه له‌ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
دەقی بڕیارەکان: