دژەتیرۆری کوردستان دانپێدانانی یەکێک لە هێرشبەرەکانی سەر هەولێر بڵاودەکاتەوە

دژەتیرۆری کوردستان دانپێدانانی یەکێکە لە بەشداربوانی هێرشە مووشەکیەکەی ١٥ ی شوباتی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری بڵاوکردەوە.

 
لە راگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان کە پاشنێوەرۆی ئەمڕۆ ٣ی ئازار بڵاویکردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" ‏‎دوای ئەوەی شەوی 2021/2/15 هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر، کە ژمارەیان 14 مووشەک بوو و بووە هۆی گیان  لەدەستدانی بەڵێندەرێکی بیانی و هاووڵاتییەکی عێراقی و برینداربوونی 5 سەربازی ئەمریکی و دوو هاووڵاتیی سڤیل".


لە راگەیاندنەکەدا کە ڤیدیۆیەکی دانپێدانانەکەش بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتوووە" هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد و لە  سەرەتادا، ئەو کیایەی هەڵگری رووکێتەکان بوو، دۆزرایەوە و سەرەداوی باش بە دەست هێزە یٔەمنییەکان کەوت. لە یٔەنجامدا دەرکەوت چوار کەس یٔەنجامدەری سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکە بوونە، کە توانرا یەکێك لە یٔەنجامدەرە سەرەکییەکانی هێرشەکە بەناوی (حەیدەر حەمزە عەباس مستەفا بەیاتی) دەستگیر بکرێت کە دانی بە تاوانەکەی ناو بەشێوەیەکی تەواو، باسی لە چۆنیەتی یٔەنجامدانی هێرشەکە کرد".
 
دژەتیرۆر ئەوەش دەختاڕوو کە " لە دوای هاوبەشکردنی یٔەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەزگا یٔەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و هاوپەیمانان، یٔەنجامدەرێکی دیکەی هێرشەکە لەلایەن دەزگا یٔەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستگیر کرا. دوو تاوانباری دیکەش ماون کە هەوڵ و بەدواداچوونەکان بەردەوامن لە لایەن دەزگا یٔەمنییەکانەوە بۆ دەستگیرکردنیان، لەبەر ئەم هۆکارەش لە دانپێدانانەکانی (حەیدەر حەمزە  بەیاتی) ناوی ئەنجامدەرانی دیکە، لادراوە و ئاشکرا نەکراوە".


لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە "حەیدەر حەمزە بەیاتی، لە دانپێدانانەکەیدا بە وردەکارییەوە باس لە چۆنیەتی ئامادەکارییەکان و ئەنجامدانی هێرشەکە لە رۆژی 15ی شوباتی 2021 دەکات".


‏‎دەقی ڤیدیۆکە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری کوردستانەوە بڵاوبۆتەوە.. 

 


PM:06:51:03/03/2021