پارێزگای هەولێر سه‌باره‌ت به‌ داخستنی ده‌روازه‌كان‌ ڕوونکردنەوە دەدات

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت" لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەوەوە بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێن". 

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەرونکردنەوەیەکدا کەوێنەیەکی بۆ (سپی)  نێردراوە ئاماژەی بەوەکردوە" ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەنەوە، کە ئەمشەو کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێن و تەنها جگە شاندە فەرمییەکانی حکومی، دیپلۆماسی، هاوپەیمانان، ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوەکان رێگەپێدراون بۆ هاتوچۆکرد".

 

ئەوەش هاتووە، ئەم بڕیارە هاتوچۆی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە.   



PM:08:01:03/03/2021