سلێمانی‌.. سێ کەس بە بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رەوە دەستگیرکران

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاشکرای دەکات، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌كێكی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێبوه‌.

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر، لەمیانەی‌ چالاكییەكی‌ مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ سێ تۆمەتبار بەناوەكانی‌ (پ، س، غ لەدایكبووی‌ 2001)، (ع، أ، ب لەدایكبووی‌ 1997) و (ئـ، أ، ع لەدایكبووی‌ 2000) دەستگیركران كە بڕێك مادەی‌ هۆشبەر لەجۆری‌ كریستاڵیان پێبووە لەگەڵ چەكێكی‌ بێ مۆڵەت لەجۆری‌ دەمانچە. هەروەها لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو ئوتۆمبێلەدا كە بەتۆمەتبارەكان بووه". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەری‌ لێكۆڵینەوە ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.



PM:01:05:04/03/2021