وڵاتی چین سوورە لەسەر بەرفراوانکردنی پشکنی کۆرۆنا لە رێگای کۆمەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دەچنە ئەو وڵاتەوە، سەرباری ئەو هەموو ناڕەزایەتییەی بەرامبەر ئەو هەنگاوە لە ئارادایە.
رۆژنامەی ( تایمزی) بەریتانی بڵاویکردەوە کە حکومەتی چین بڕیاری داوەهەرچی دیبلۆماسیەتی وڵاتانە لە چین و هاتوچۆی وڵاتەکەی دەکەن، پشکنینی کۆرۆنایان لە رێگای کۆمەوە بۆ دەکەن، ئەمەش ناکۆکی لەگەڵ زۆر وڵاتدا بۆ دروستکردووە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەردانیکارێکەوە بۆ ئەو وڵاتە نیگەرانی و بێزاری خۆیان لەو هەنگاوەی چین دەربڕیووەو، جارێکی تر ئەو پشکنینە گفتوگۆی بواری زانستی لەسەر ئەگەری سودی ئەو پشکنینە دروستکردۆتەوە.
میدیاکانی چین ئاشکرای دەکەن، کە فڕۆکەخانەکانی پەکین و شەنگەهای و تشینگداوی کەنار داوای پشکنینی کۆمی دەکەن، بۆ هەر وەفدو دیبلۆماسییەکی وڵاتان کە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن، ئەمە جگە لە پشکنین قورگ و لوت کە بۆ زۆرینەی وەفدەکان ئەنجام دەدرێت.
ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە دێت کە لەچین پشکنینی کۆمی بۆ ژمارەیەک هاوڵاتی یابانی کراو، ئەمەش بووە مایەی ناڕەزایەتی ئەو وڵاتە.