ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد هەڵوێستی فەرمی خۆی راگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت" هێرشەکانی ئەم دوایە لە عێراق لەناویاندا هێرشکردنەسەر بنکەی عەین ئەلئەسەد چالاکییەکی گومانلێکراون". 

 

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشەکانی دوێنێی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد ڕایگەیاند" هێرشەکانی ئەم دوایەی عێراق لەناویاندا هێرشکردنەسەر بنکەی (عەین ئەسەد) چالاکیەکی گومانلێکراون".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" گومانیان هەیە ئیسرائیل ڕۆڵى لەو هێرشانەدا هەبێت، بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی عێراق".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی دوێنێ چوار شەممە ٣ی ئازار چەند موشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەى بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کرا، كه‌ بنکەکە تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا، کە به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌ عێراق.



PM:02:02:04/03/2021