ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، ڤیدیۆیهكی وتهی رۆژنامهنوس و چالاكوانه سزادراوهكانی بادینانی بڵاوكردهوه.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت" زانیارییان لەسەر بارەگاکانی ئاسایش و پێشمەرگە و دادوەرانی کوردستان کۆکردووەتەوە، مەشق و راهێنانیان لەسەر چەکی سووک و چەکی بێدەنگ کردووە".
ئەوەش هاتووە، ئەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانە هیچ گوشارێکی جەستەیی و دەروونییان بەرامبەر ئەنجام نەدراوە، گرووپەکەش لە رێگەی مەسنجەرەوە دانیان بەوەدا ناوە کاریان بۆ چەند لایەن و گرووپێکی دیکەش کردووە.
ڕۆژی ١٦ی شووباتی ٢٠٢١، دادگای تاوانەکانی دووی ههولێر سزای شهش ساڵ زیندانی بهسهر هەریەک لە (ئهیاس ئهكرهم، شێروان شێروانی، شڤان سهعید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری و هاریوان عیسا) سەپاند، کە ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێكەوتۆتەوە و داوا لەدادگای پێداچوونەوە دەكرێت بە بڕیارەكەدا بچێتەوە.
هاوکات سزادانى ئەو کەسانە کاردانەوەى بەرفراوانى لێکەوتەوە، کەسوکار و پارێزەرانى رایانگەیاند" کە لەژێر هەڕەشەدا (دانپێدانیان) پێ تۆمارکراوە و رێگە نەدراوە خۆیان پارێزەر بۆ خۆیان دیارى بکەن".