لە عێراق ٣٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٣٠ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ١٢٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ١٣٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٧١٩ هەزار و ١٢١ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٣ هەزارو ٥٣٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٦٥٣ هەزارو ١٤٩ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:05:30:05/03/2021