بەهۆی هاتنی پاپای ڤاتیکان، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیارێکی نوێی ئاسکراکرد و دەڵێت" رۆژی شه‌شی ئاداری هه‌موو ساڵێك له عێراق به ڕۆژی (ئاشتی و لێبورده‌یی نیشتمانی) دیاری‌کرا".
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" به‌بۆنه‌ی دیداره مێژوییه‌كه‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ئاشتی و لێبورده‌یی، سه‌ماحه‌تی مه‌رجه‌عی باڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی و قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیس، هه‌روه‌ها دیداری ئاینه‌كان له شاری ئوری مێژویی، ناودێركردنی ڕۆژی شه‌شی ئازاری هه‌موو ساڵێك به (ڕۆژی نیشتمانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان)، ڕاده‌گه‌یه‌نین".
دوێنێ هەینی پاپا فرانسیس بەسەردانێک گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێ‌کرا و لە یەکەم دیداردا لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لە کۆشکی سەلامی سەرۆکایەتیی کۆماریش وتارێکی پێشکەشکرد، هاوکات بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٧ی ئازار سەردانی هەولێر بکات.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆش پاپا گەیشتە نەجەف و دیدارێكی لەگەڵ عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكان لە عێراق ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا هیچ به‌رپرسێكی باڵای سیاسی به‌شدار نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ئاماده‌بونی وه‌رگێڕێك و چه‌ند قه‌شه‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.