ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ساز بكات، گرنگترین بڕگەی دانیشتنەكەش تەواوكردنی دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە ٨ی مارس دانیشتنی ژمارە ٤٢ی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و كارنامەی دانیشتنەكە لە شەش بڕگە پێكهاتووە، یەكەمیان تەواوكردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی دەبێت. 

هاوکات لە بڕگەیەکی تری دانیشتنەکەدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای به‌كرێدانی زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان و لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.

PM:11:06:06/03/2021