بڕگه‌یه‌كی تر بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان زیادكرا

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڕگەیەكی تری بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێ دووشەمە 2021/3/8 زیادكرد. 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، به‌پێی حوكمى خاڵی (1) له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (49) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره‌ (2)ى رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یاداشتێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت) به‌بۆنه‌ی یادی (8ى مارس) وه‌ك رۆژی جیهانیی ئافره‌تان.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بڕگەیەكی تر بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەمە 2021/3/8 زیادكرا

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا كەواژۆی سەرۆكی پەرلەمانی لەسەرەو ‌ئاراستەی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كراوە، تیایدا ئاگاداریان دەكاتەوە كەبڕگەیەكی تر بەڕیزبەندیی (سێیەم) بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2)ی ئاساییی رۆژی دووشەمە 2021/3/8 زیادكراوە، ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:

 

بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان
بابەت/ بەیاننامە

 

بەپێی حوكمی خاڵی (1) لەبڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەزیادكردنی بڕگەیەك بەڕیزبەندیی (سێیەم) بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2)ی رۆژی دووشەمە رێكەوتی 2021/3/8، بەم شێوەیەی خوارەوە:
سێیەم: خوێندنەوەی یاداشتێك لەلایەن بەڕێز سەرۆكی لیژنەی (داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت) بەبۆنەی یادی (8ی مارس) وەك رۆژی جیهانیی ئافرەتان.

 

لەگەڵ رێزدا..
د.ڕێواز فایق حسێن
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان-عێراق



PM:01:05:07/03/2021