کاتی دەوامی مانگی رەمەزان دیاری کرا

ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەوامی فەرمانگە و دەزگەکانی حکومەتی بۆ مانگی ڕەمەزان دیاری کرد.
 
ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوە و تەواوی دادگاکانی تێھەلچوونەوەی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە دەوامی مانگی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ وەک ساڵانی رابردوو گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

بە پێی دەوامی نوێی مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ دادگاکانی تێھەڵچوونەوەو ھەروەھا دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم، لە 8:30ی بەیانیەوە دەگۆڕێت بۆ 8:00 و کاتی کۆتایی دەوامیش لە 1:30 بۆ کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ.



PM:03:36:17/06/2014