پاپافرانسیس دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوەڵەتیی هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند" کە كوردستانی بیر نه‌چووه، له‌سه‌ر داخوازی ئه‌و و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتووه‌ته ئێره، لەکاتی شەڕی داعشدا کوردستان کریستیانەکانی پاراست".
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویانکردەوە پاپا فرانسیس بە مەسعود بارزانی ڕاگەیاندووە" كوردستان‌م له‌بیر نه‌چووه، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته ئێره و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له كریستیانه‌كانیش كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پاپا له‌گه‌ڵ بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه" ئێوه له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه وه‌ك برا پێشوازیشتان برا كریستیانه‌كان كرد".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، بارزانی هیوای خواستووه، سه‌ردانی پاپا فرانسیس، برایەتی و پێکەوەژیان لە ناو ئایینەکان پتەوتر بکات.
وتیشی" شانازی بە فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی كوردستان دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیانمان برایەتی و خۆشەویستی زیاتر کردووە".
هاوکات لەلایەکی دیکەوە مەسعود بازرانی پێیڕاگەیاندووە" بەناوی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پێشوازیت لێدەکەین و سەردانەکەی ئێوە جێگەی ڕێزی زۆری ئێمەیە".
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حكومەت مەسرور بارزانی و وەزیرەکان و نوێنەرانی کەسایەتیە ئاینی و پێکهاتە جیا جیاکانەوە پێشووازی کرا.