کەمێک پێش ئێستا پاپای ڤاتیکان گەیشتەوە شاری هەولێر و بڕیارە کەمێکی تر لە یاریگای فرەنسۆ هەریری مەراسیمێک بەڕێوەبچێت.
بڕیارە کاتژمێر ٤ی ئێوارە، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بە ئامادەبوونی ١٠ ھەزار كەس لە یاریگای فەرەنسۆ ھەریری بەشداری لە نوێژی بە كۆمەڵی كریستیانەكان بکات.
بهیانی ئهمڕۆ یهكشهممە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له رێگهی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێرهوه گهیشته ههرێمی كوردستان له لایهن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حكومەت مەسرور بارزانی و وەزیرەکان و نوێنەرانی کەسایەتیە ئاینی و پێکهاتە جیا جیاکانەوە پێشووازی کرا.
دواتر ناوبراو چووە پارێزگای نەینەوا و لە وتارێکیدا رایگەیاند" ئەو رووداوە "جەرگبڕانەی" روبەڕوی شارەکە بوونەتەوە پەیامێکی گەورەیان هەڵگرتووە، سەختە تیرۆر شاری پێکەوەژیان وێران بکات".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینی پاپا فرانسیس بەسەردانێک گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و لە یەکەم دیداردا لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لە کۆشکی سەلامی سەرۆکایەتیی کۆماریش وتارێکی پێشکەشکرد.