پاپا فرانسیس گەیشتە یاریگای فرانسۆ هەریری

کەمێک پێش ئێستا پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە یاریگای فرانسۆ ھەریری لەشاری هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێم و ١٠ هەزار هاوڵاتی پێشوازی لێدەکرێت، بڕیارە پاپا لەگەڵ باوەڕداران  نزا و نوێژی بەکۆمەڵ ئەنجام بدات.

 

کەمێک لەمەوبەر پاپای ڤاتیکان گەیشتە یاریگاى فرەنسۆ هەریرى لەشارى هەولێر، لە ڕێوڕەسمەکەدا هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكى هه‌رێم‌ و سه‌رۆكى حكومه‌ت‌ و جێگره‌كه‌ى ئاماده‌ى ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ن.

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پارتی كۆبوەوە، پاشان سەردانی موسڵ و قەرەقوشی كردو دواتر گەڕایەوە عەینكاوەی شاری هەولێر.



PM:04:24:07/03/2021