حوسییەکان دامەزراوەی ئارامکۆیان کردە ئامانجی هێرشێکی بەرفروان

ئەمشەو یەک شەممە ٧ ی ئازار حوسیەکان لە رێگای مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە گەورە دامەزراوەی ئارامکۆی سعودیەیان کردە ئامانج.

 
وتەبێژی هێزەکانی حوسیەکان، عەمید یەحیا سەریع رایگەیاندووە" هێزە مووشەکیەکان و هێزە ئاسمانییەکانیان هێرشێکی فراوان و هاوبەشیان لە قوڵایی سعودیە ئەنجام داوە.


 وتەبێژی هێزەکانی حوسیەکان دەڵێت " ئەم هێرشە وەک وەڵامدانەوەیەکی رەوایە بۆ ئەو هێرش و گەمارۆیەی خستوویانەتە سەر یەمەن".

 
سەریع وتیشی " هێرشەکە کۆمپانیای ئارامکۆی کردۆتە ئامانج لە دەربەندی رەئس تەنورە، هەروەها چەندین بنکەی سەربازی لە ناوچەی دەمام".

 
وتەبێژەکەی حوسیەکان هەڕەشەی توند لە دەسەڵاتدارانی سعودیە دەکات.


ساڵی پار کە هێرشکرایە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ بۆ سعودیەکان بووە مایەی شۆک، دواتر هەندێک راپۆرتی هەواڵگری باسیان لەوە کرد کە بۆردومانەکە لە عێراقەوە کراوە.

 
پێشىینی دەکرێت کەنداو بارگرژی قورس لەچەند رۆژی داهاتودا بەخۆیەوە ببینێت.

 


PM:10:20:07/03/2021