نرخی نه‌وتی برێنت گەیشتە سەرو ٧٠ دۆلار

بەیانی ئەمڕۆ  نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٧٠ دۆلارى تێپەڕاند.

 

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٧٠ دۆلارو ٧٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٧ دۆلارو ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کەئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی زیاتر لەیەک ساڵی ڕابردوو. 

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە بەکار‌هێنانی ڤاکسینی کۆرۆناوە هەیە لەسەر تاسەری جیهان کە بۆتە مایەی کەوتنەوە گەڕی ئابوریی وڵاتان.



AM:08:40:08/03/2021