پاپا فرانسیس كۆتایی بە گەشتەكەی بۆ عیراق و هەرێم هێنا

بەیان ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی مارس پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان كۆتایی بە گەشتەكەی بۆ عیراق و هەرێم هێناو گەڕایەوە بۆ وڵاتی ڤاتیکان.

 

بەیانی ئەمڕۆ پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەڕایەوە وڵاتی ڤاتیکان و لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکومەت لە رێوڕەسمێکدا ماڵئاوایی لێکرا.

 

ڕۆژی هەینی ڕابردوو پاپا فرانسیس بەسەردانێک گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و لە یەکەم دیداردا لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لە کۆشکی سەلامی سەرۆکایەتیی کۆماریش وتارێکی پێشکەشکرد.

 

هاوکات سەر لەبەیانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پارتی كۆبوەوە، پاشان سەردانی موسڵ و قەرەقوشی كردو دواتر گەڕایەوە عەینكاوەی شاری هەولێر.



AM:10:25:08/03/2021