6 پۆلیسی پاسه‌وانی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر گیانیان له‌ده‌ستدا
لەشەڕی نێوان هێزەكانی پۆلیسی قەزا‌و ناحیەكانی كەركوك‌و چەكدارەكانی داعش، 6 پۆلیسی پاسەوانی عەمید سەرحەد قادر گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێكی نەوا، لەو شەڕەدا 6 كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك كه پاسه‌وانی عه‌مید سه‌رحه‌د قادرن كوژراون و 4 كه‌سی تریان برینداربوون و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئه‌و هێزه و چه‌كداره‌كان له گوندی به‌شیری باشوری شاری كه‌ركوك به‌رده‌وامه.
بەپێی ئەو هەواڵە له‌ئێستادا شه‌ڕێكی قورس له ناو گونده‌كه‌دا ده‌كرێت كه گروپه چه‌كداره‌كان توانیویانه بچنه ناو گونده‌كه‌وه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕه‌كه له‌و سنوره به‌رده‌وامه.
PM:04:01:17/06/2014