به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامانی ده‌كات رۆژی چوار شه‌ممه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه بن.
به‌پێی نوسراوێكی په‌رله‌مان كە تێیدا بانگهێشتی ئەندامانی دەكات هاتوە" پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیاردرا بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاماده‌بن".
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی چوار شه‌ممه، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا، بیرۆكه‌ی پەرلەمانتار هێڤیدار ئه‌حمه‌د تایبەت به ژینگه ده‌خرێته‌ڕوو، دواتر له ته‌وه‌ری دوه‌مدا، خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) ده‌كرێت.
PM:06:28:08/03/2021