سلێمانی .. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کەس بە کۆرۆنا نەمردووە

تا ئێستا بەشێوەیەکی گەشتی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی لە ژێر کۆنترۆڵدایە و لە ٢٤ کاتژمێری رابردووشدا کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە.

 

بەپێی ئەو خشتەیەی ئەمشەو تەندروستی سلێمانی بڵایکردەوە، ٣٤ تووشبوو بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون، هەروەها ١٢ داخڵ بووی نوێ تۆمار کراون.

 

لە خشتەکەدا هاتووە کە ١٦ تووشبوو نەخۆشخانەیان جێهشتووەو چاکبوونەتەوە. 

 

دۆخی حاڵەتە خراپەکان ٨ تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدایە، ٥ تووشبووش لە ژێر ئامێری cpap دان، حاڵەتی گیان لە دەستدانیش سفرە.



PM:09:36:08/03/2021