دوو شەممەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەر دەدرێت

لە پەرلەمانی عێراق ١٥٠ واژوو کۆکراونەتەوە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بخرێتە خشتەی کاری پەرلەمانەوە، سەرۆکی پەرلەمانیش بڕیاری لەسەر دەدات.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " لەسەر داوای یوسف کلابی پەرلەمانتار کە واژۆی ١٥٠ پەرلەمانتاری بۆ کراوەتەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بخرێتە خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکی کۆنکرێتی لە نێوان فراکسیۆنە جیاوازەکاندا نییە لەسەر پشکی هەرێم و ئەو بڕە نەوتەی دەبێت رادەستی بەغدا بکرێت رۆژانە.



PM:10:24:08/03/2021