کەشناسی: شەپۆلێکی باران بارین باشوری کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاشکرایدەکات کە لە رۆژی چوار شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین زیاتر ناوچە شاخاوییەکان هەرێم دەگرێتەوەو، رۆژی پێنج شەممە زۆر بەچڕی سەرجەم شارەکانی باشوری کوردستان دەگرێتەوە. 


کەشناسی لە راگەیاندنێکدا هاتووە" شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتای هاتنی شەپۆڵی باران بارینەکە لە ئێوارەی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە دەست پێدەکات بە دوو قۆناغ یەکەمیان لە درەنگانی شەوی چوارشەممە دەست پێدەکات زیاتر باران بارینەکە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت وە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە بارانی دەبێت".


کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە رۆژی پێنج شەممە لە کاتەکانی رۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی 4-6 پلەی سیلیزی و، زیادبوونی خێرای با کە لە هەندێ ناوچە بۆ سەرووی 40 کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات".


دەربارەی بارانە چڕەکە، کەشناسی دەڵێت " لە شەودا قۆناغی دووەمی باران بارینەکە دەس پێدەکات باران بارین لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت رۆژی هەینی شەپۆڵی باران بارینەکە چالاکتردەبێت وە ئاستی باران بارین لە هەندێ ناوچە لێزمە بارانی دەبێت رۆژی هەینی لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما بە نزیکەی 6-8 پلە نزم دەکاتەوە بۆیە لەکاتی باران بارین ئەگەری تەزرە بارین دەبێت لە هەندێ ناوچە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان ,کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا ئێوارەی رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت".

 

پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبێت:




PM:12:28:09/03/2021