وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" حكوومه‌ت بڕیاری داوه كه هه‌موو ٢٥ی مانگێك به‌پێی داهاتی حكوومه‌ت مووچه دابه‌ش بكرێ‌ت".
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه جوتیار عادل وته‌بێژی فەرمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كۆنگره‌یه‌ی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" حكوومه‌تی هه‌رێم بریاریداوه كه هه‌موو ٢٥ی مانگێك مووچه دابه‌ش بكرێ، ئه‌م مانگه‌یش هه‌روایه و به‌پێی داهات وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌ت ڕێكخستنی بۆ ده‌كات".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی رێژه‌ی لێبڕینیشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد" وه‌زاره‌تی دارایی رێژه‌ی لێبڕینه‌كه دیاریده‌كات، به‌گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی موچە كرد و لەماوەی چوار ڕۆژدا موچەی سەرجەم وەزارەتەكان بە لێبرینی سەدا ٢١ی موچە دابەش كرا.