حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ راگەیاند

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەسەر راسپاردەى سەرۆکوەزیران چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت".  

 

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە وپێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون".

 

باسی لەوەشکردووە، بەشێکی دیكه‌یان لەو پڕۆژانەن کە لە لایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن و لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسندکراون. 
 
ئه‌و پڕۆژانه‌ی فه‌رمانی جێبه‌جێكردنیان بۆ ده‌رچوووه‌ ئەمانەن: 
 
• دروستکردنی پردی تووەقوت کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
 
• 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری قیڕ و گەیاندنی ئاو لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە.
 
- نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە.
 
• گەیاندنی کارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لە سەنتەری شاری هەڵەبجە.
 
• نۆژەنکردنەوەی باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.
 
• تەواوکردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.



PM:10:06:10/03/2021