ئەم بڕە هاوکارییە دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ئەو خێزانە کەمدەرامەتانە ئاگاداردەکاتەوە کە لەلایەن لیژنەکانیانەوە ناویان تۆمارنەکراوە بۆ پێدانی هاوكاری بە بڕی ۱۰۰ هەزار دینار، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن.

 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سەرجەم ئەو خێزانە کەمدەرامەتانە ئاگادار دەکەینەوە كە لە سنوری قەزای كفریدا، لە رابردوو لەلایەن لیژنەکانمانەوە ناویان تۆمارنەکراوە بۆ پێدانی هاوكاری بە بڕی ۱۰۰ هەزار دینار و خۆراکیان وەرنەگرتووە، رۆژی یەکشەممه رێکەوتی ١٤ی ٣ی ٢٠٢١، سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەكانیان."


لەو راگەیاندنەشدا هاتووە " داواکارن هەرخێزانێك ناوی تۆمارکراوە لەلایەن لیژنەکانیانەوە و پێشتر سودمەندبوون لە كۆمەك و هاوكارییەكان، لەو رۆژەدا سەردانیان نەکەن".

 


PM:09:45:11/03/2021