لە سنوری پارێزگای دهۆک بەفر و تەرزەیەکی زۆر دەبارێت

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک و بەتایبەتی لە ناوچەی بەراوری بالآی بەفر و تەرزەیەکی زۆر دەبارێت.

 

ئەو شەپۆلەی دوو رۆژە ناوچەکانی باشووری کوردستانی گرتۆتەوە لە زۆر شوێنی هەرێم بارانی بەخوڕی دەستیپێکردووە، بەلآم لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەفر و تەرزەیەکی زۆر لە گوندەکانی ناوچەی بەراوری باڵا دەبارێت.

 

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوای هەرێم رایگەیاند کە لەشەوی چوار شەممە ١٠ ی ئازارەوە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوەو لە شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت و لە دەشتایی و شارەکانیش باران و تا شەممە بەردەوام دەبێت.



PM:06:00:12/03/2021