لە عێراق ٢٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٢٥ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٦٢٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٣٩٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٧٥٠ هەزار و ٢٦٤ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٣ هەزارو ٦٩٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٦٧٧ هەزارو ٧٤٢ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:07:56:12/03/2021