وێنە.. کەژێ هاوتا بەشێوازێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێتەوە و پۆستێک بۆ خۆشەویستەکەی دەنوسێت
کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ، کەژێ هاوتا وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە، بووە جێی سەرنجی هەوادارانی و پۆستێک بۆ خۆشەویستەکەی دەنووسێت.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کەژێ هاوتا نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و لەسەری نوسیوە" ئەمەوێت تەنھا گوێ لە ترپەکانی دڵت بگرم، چاوەکانم داخەم و جیھانم بیرچێتەوە"، هەوادارانی سەرسام کردووە بە جوانیەکەی.
کەژی هاوتا تەمەنی ٢٠ ساڵەو له دایكبووی شاری ههولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئهسعهدە، لهدوای ئهوهی توانی له تهمهنێكی بچووكهوه به دهنگه خۆشهكهی ناوبانگ پهیدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.
PM:12:38:13/03/2021