هێمن هەورامی تووشی کۆرۆنا بوو

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە. 

 

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" دەمەوێت پێتان رابگەیێنم کە ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنام پۆزەتیڤ بوو، باری تەندروستیم جێگیرە و بە ھیوای سەلامەتیی ھەموو لایەکتان".

 

ھێمن ئەحمەد حەمە ساڵح، ناسراو بە (ھێمن ھەورامی) لە ساڵی ١٩٧٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە، دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزیی زانکۆی سەڵاحەدینە و ھەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئابووری و سیاسەت، هەورامی لە ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠١١ لە ئاژانسی پاراستنی ھەرێمی کوردستان کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٧ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ھەڵبژێردراوە، هاوکات لە ڕۆژی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردرا. 



PM:04:27:14/03/2021