وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەت تاقیکردنەوەکانی ١٢ ەوە دەدات

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند "تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دواخرا".
 

د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی گۆڕانی راگەیاندووە " لە کۆبوونەوەیەک کە بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیارەکانی پەروەردە گشتییەکانی پارێزگاکان ئامادەبوون، چەند بڕیارێکی گرنگ دراوە".

 
وەک ئاشکرای دەکات" یەکێک لە بڕیارەکان؛ لە هەفتەیەک دوو تاقیکردنەوەی وەزاری ئەنجام دەدرێت، لیژنەیەکیش بۆ دیاریکردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ وەرزی دووەم پێکهێنراوە، پێش دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەمیش لیژنەکە بۆ مامۆستایان و قوتابیانی پۆلی 12 دەیخاتەڕوو."


دەشڵێت " ئەو پرۆگرامەی بۆ خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان دیاری دەکرێت، بەشێوەیەک دەبێت لەگەڵ رۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم گونجاو بێت.



 تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە ٢٩ ئازار نابێت، بەڵکو بۆ دەرفەتدان بە قوتابیان دەخرێتە ١٠  ی نیسان.

 


PM:09:20:14/03/2021