له‌گه‌ڵ فه‌تواکانی مه‌رجه‌عه ئاینیه‌کانی شیعه‌و چه‌ک هه‌ڵگرتنێکی زۆری خه‌ڵکی شیعه، میلیشیا چه‌کداره‌کانی شیعه که‌وتوونه‌ته پاکتاوکردنی هاوڵاتیانی سونه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له به‌غداوه به سپی میدیای راگه‌یاند که چه‌ند رۆژێکه میلیشیا شیعه‌کان هاوشێوه‌ی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری ساڵی 2007 ده‌ستیان کردۆته‌وه به‌ده‌ستگیرکردن و رفاندن و سوکایه‌تیکردن به‌هاوڵاتیانی سونه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نه‌یشارده‌وه که بارودۆخی به‌غدا له‌سه‌ر ئاستی پێکه‌وه ژیان له‌نێوان شیعه‌و سونه رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و گه‌ر وا بڕوات پێشبینی شه‌ڕێکی قورسی تایفه‌گه‌ری لێده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به‌و کوردانه‌ی له‌به‌غدا ده‌ژین، یان بۆ کاروبار له‌وێن، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که‌هه‌ندێک جار میلێشیا شیعه‌کان ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر هاوڵاتیانی کوردیش و تا ئستا نزیه‌کی 50 حاڵه‌ت هه‌یه.