شەوی رابردوو هەموو بەرەکانی شەڕ لەگەڵ داعش ئارام بوون

‌پێشمەرگە - ئاژانسەکان
بەپێچەوانەی شەوانی پێشووتر کە هێرش و بۆردوما کردنی یەکتری لەلایەن داعش و هێزی پێشمەرگەوە درێژی هەبووە، شەوی رابردوو بەرەکانی شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ داعش لەناوچە جێناکۆکەکان ئارام بوو، تەنها چەند گوولە هاوەنێک نەبێت لە ناوچەی بەشیر.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند " شەوی رابردوو ١٨-١٩ ی حوزەیران سەرجەم سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەناوچە جێناکۆکەکانی بەرامبەر داعش لە خانەقینەوە بۆ ناوچەکانی موسڵ ئارام بووە".
سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جگە لە ناوچەی باشور کەرکوک نەبێت کە چەند هاوەنێک ئاراستەی ناوجەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە کراوە، هەموو بەرەکانی تر ئارام بووە".
بەپێی ئەو زانیاریانە یەکێک لەسەرکردە سەربازییەکانی هەرێم دوێنی بەبەرپرسە مەیدانیەکانی پێشمەرگەی لەدەوربەری گوندی مەلا عەبدوڵاو گوندی بەشیری راگەیاندووە کە بەخەڵکە عەرەبەکەی ئەو ناوچەیە بڵێن تا ئەوانیش بە بەرپرسە سەربازییەکانی داعش رابگەیەنن کە ئەگەر بەردەوام بن لە هێرش و تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە" ئەوا تۆپبارانێکی قورسیان دەکەین و ئەو ناوچانە وێران دەکەین"، سەرچاوەکەی سپی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێدەچێت ئەو پەیامە کاریگەری لەسەر داعش هەبووبێت بۆیە ئەو ناوچەیەش ئارام بووە.   



AM:11:32:19/06/2014