وردەکاری لەسەر شەڕەکەی دوێنێی گوندی مەلاعەبدوڵا

‌فۆتۆ: کەرکوک ناو
لە باشوری کەرکوک لەنزیک گووندی مەلا عەبدوڵا، دوێنێ هێزێکی داعش هێرشیان کردبووە سەر ئەو ناوچەیە، بەڵام پێشمەرگە تێکی شکاندن.
سەرچاوەیەکی هێزی پێشەمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند هێزێکی داعش دوێنێ ١٩-٦ لە خواروی گوندی مەلا عەبدوڵا هەوڵیاندا بپەڕنەوەو ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکەن کە لەنێوان هەردوولادایە، بەپێی سەرچاوەکە هەمەرێکیان هاتبووە سەر ئەو پردەی لەخوار گوندەکەوەیە، هێزی پێشمەرگە بەتوندی لێیان دەدەن و لەئەنجامدا ئەو هەمەرە بەردەکەوێت و چەند چەکدارێکیش لەناویدا دەکوژرێن. 
سەرچاوەکەی سپی باس لەوە دەکات کە لەناو هەمەرەکەدا سێ کەسی تێدادەبێت کە یەکێکیان وەک دوای زانیاریان پێگەیوە، ئەمیرێکی ئەو ناوچەیەی داعشە.  



AM:11:49:20/06/2014