داعش دەستبەسەر کارگیەکی چەکی کیمیاویدا دەگرن

چەکدارانی داعش رۆژی ١٩-٦ دەست بەسەر کارگەیەکی پێشووی چەکی کیمیاوی سەردەمی رژێمی پێشوودا دەگرن کە تەنها ٧٠ کم دوورە لەبەغداوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە زاری وتەبێژەکەی جین بساکی رایگەیاند داعش کۆنترۆڵی کۆمەڵگای پیشەسازی (موسەنا) ی کردووە کە پێشتر کارگەیەکی دروستکردنی چەکی کیمیاوی بووە، بەڵام ئێستا کەڵکی نەماوەو ناتوانرێت چەکی لێدروست بکرێت.
ئەو بنکەیە دەکەوێتە دووری ٧٠ کم لە رۆژئاوای بەغداوە.  



PM:01:00:20/06/2014