پارێزگاری ئێستای سلێمانی به‌هرۆز حه‌مه ساڵح داوا له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی نوێ سڵێمانی ده‌کات 24-6 ئاماده‌ی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌یان بن له بینایه‌ی پارێزگا، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که گۆڕان و یه‌کێتی تا ئێستا له‌سه‌ر هیچ رێکنه‌که‌وتوون.
بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی لەبه‌ر رۆشنای یاسای ژمارەی 3ی ساڵی 2009ی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی شەشەمی ئەو یاسایە، بەنوسراوێكی رەسمی داوا له ئەندامانی هه‌ڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ده‌کات، به‌مه‌به‌ستی سازدانی یه‌که‌م كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە کاژمێڕ 10ی سەرلە بەیانی رۆژی 12-6 لە بینایه‌ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماده‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند هه‌رچه‌نده 4 رۆژی تر کۆبوونه‌وه‌که سازده‌کرێت، به‌لآم تا ئێستا هیچ رێککه‌وتنێک له‌نێوان لایه‌نه براوه‌کان، به‌تایبه‌تی گۆڕان و یه‌کێتی نه‌کراوه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته‌کان.
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردوو لایه‌نه ئیسلامیه‌که( یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ) رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌هاوبه‌شی به‌شداری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بکه‌ن.