لە عێراق ٣٧ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٢٣٧ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٩٠١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٨٥٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٧٦٣ هەزار و ٨٥ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٣ هەزارو ٧٨٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٦٩٠ هەزارو ٦٢٠ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:05:30:15/03/2021