دارایی هەرێم ئاگاداری سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەكاتەوە

دارایی هەرێم لە نوسراوێکدا وەزارەتەكان لە كۆتایی هاتنی وادەی ئامادەكردنی حیسابات خیتامی ئاگادار دەكاتەوە


بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری گشت وەزارەت و فەرمانگەكان كراوەتەوە بۆ ئامادەكردنی ئەژمێری كۆتایی (حیسابات خیتامی) ساڵی 2020، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پێشینانەی كە لەسەرتانە، ئاگادارتان دەكەینەوە دوایین بەروار بۆ داخستنی ئەژمێری كۆتایی ساڵی 2020 دەكاتە 31/5/2021. 


لە نوسراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، تا پێش ئەو كاتە دەبێت پەلە بكرێت بۆ یەكلایی كردنەوەی پێشینەكان و ئامادەكردنی تەرازووی پێداچوونەوە لە كاتی خۆیدا بێ دواكەوتن، هاتووە، لە ئەگەری دواكەوتنی ئەو بابەتە فەرمانگە و بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندار و بەڕێوەبەری ژمێریار بەرپرس دەبێت و دەبێت پێش ئەو كاتە بگاتە دەستمان. 



PM:06:35:15/03/2021