حکومەتی ئێران كوردێك به مردویی له سێداره‌ده‌دات
له زیندانی ناوه‌ندی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیندانیه‌كی كورد پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانه‌كه به مردووی بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرد.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی كوردپا، نه‌قد عه‌لی ره‌جایی خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنی سێداره‌دان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام به مردووی له سێداره درا.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌و زیندانیه كورده له گه‌ڵ 8 زیندانی به ره‌گه‌ز كورد و تورك له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ له سێداره‌دراون.
به‌پێی ئامارێك، له‌كاتی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حه‌سه‌نی رۆحانیه‌وه له یه‌ك ساڵی رابردوودا، سزای سێداره به‌سه‌ر 800 زیندانی جێبه‌جێكراوه كه له ناویاندا ژماره‌یه‌ك زیندانی سیاسی كورد به‌رچاو ده‌كه‌وێت، له‌وانه حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ری پوور، ره‌زا ئیسماعیلی و شێركۆ مه‌عارفی.
PM:09:47:20/06/2014