وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەمى قۆناغى ١٢ ئامادەیی لە رۆژى شەممە، ١٠ ى نیسانى ٢٠٢١، دەست پێدەکات و لە ٢١ ى نیسانى ٢٠٢١، کۆتایی دێت

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه‌ و بریاردراوە، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە رۆژی شەممە ١٠ی٤ی٢٠٢١ دەستپیدەکات و لە ٢١ی٤ی٢٠٢١ کۆتایی دێت، جگە لە هەر دوو رۆژی ١٤ی٤ی ٢٠٢١ و ١٥ی٤ی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەی تێدا ناکرێت.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە رۆژی شەممە ١٩ی٦ی٢٠٢١ دەستپێدەکات و لە رۆژی دووشەممە ٢٨ی٦ی٢٠٢١ کۆتایی دێت.

دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە:


PM:07:50:15/03/2021