هێرشە مووشەکیەکەی سەر بنکەی بەلەد بێ زیان بوو

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق رایدەگەیەنن ئەو هێرشەی بە حەوت مووشەک ئەمشەو کرایە سەر سەربازگەی بەلەد لە باکوری بەغدا کە سەربازە  ئەمەریکەکانیشی تێدایە بێ زیان بوو.
 


ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە پێج مووشەک لە نزیک بنکەکە کەوتۆتە خوارەوە، دوانی تریش لە شوێنێکی چۆڵ کەوتۆتەخوارەوە.



ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.



هەر دوای بۆردومانەکە، فڕۆکە و کۆپتەرەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بە چڕی بە ئاسمانی بنکەکەدا دەسوڕێنەوە.  



PM:11:02:15/03/2021