" ٢٥٨ ئەفسەری سەربە وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرز دەکرێتەوە "

وەزیری ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم، پلەی ٢٥٨ ئەفسەری سەربە وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرزدەکاتەوە. 

بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە تێیدا هاتووە" بڕیار درا بە بەرزكردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانەی كە پلەو ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە كە ژمارەیان‌ ٢٥٨ ئەفسەری فەرمانگە جیاوازەکانی وەزارەتی ناوخۆیە". 

لە كۆتایی فەرمانەكەشدا ئەوەش هاتووە، بڕیارى پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانە لە بەرواری ١٤ی ٧ی ٢٠٢١ ەوە جێبەجێ دەکرێت.


PM:03:25:16/03/2021