عێراق.. ٣٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٣٣ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٦٦٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٥٩١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٧٧٤ هەزار و ١٥ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٣ هەزارو ٨٦٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٦٩٨ هەزارو ٧٧٥ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:06:03:17/03/2021