لەسەر ڕێگای دەشتی كۆیە و بەهۆی ڕووداوێكى هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كاتژمێر ٢:٣٠ی خوولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە دەشتی كۆیە ڕووویدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەھۆی ڕووداوەكەوە چوار ھاووڵاتی بریندار بوون و دوو کەسی تریش گیانیان لەدەستدا، كە ئەندامی یەك خێزان بوون و برا بوون.