دەنگۆی دەستگیرکردنی میوزیک ژەن هەڵکەوت زاهیر بڵاودەکرێتەوە

لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧ ی ئازار هەڵکەوت زاهیر لەماڵەکەی خۆی لە هەولێر چٶتە دەرەوەو تا ئێستا هیچ سۆراخێکی نییە.

مامۆستای ناسراوی بواری میوزیک هەڵکەوت زاهیر لە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممەوە لە ماڵەکەی لەهەولێر چۆتە دەرەوە، کەس نازانێت بۆ کوێ چووەو هیچ سۆراخێکی نییە، لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دەستگیرکراوە.

لایەنە ئەمنییەکانی هەولێر تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لە بارەی چارەنووسی هەڵکەوت زاهیرەوە بڵاونەکردۆتەوە.
 
لە دوا دەرکەوتنیدا رۆژێک لەمەوپێش لە گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەڵکەوت زاهیر دەردەکەوێت و باسی ئامادەکردنی چەند بەرهەمێکی نوێ بۆ لاوان دەکات. 

هەڵکەوت زاهیر خەڵکی سلێمانییەو دەرچووی هونەرە جوانەکانی سلێمانیە، دواتر بۆ چەند ساڵێک چۆتە ئەوروپاو لەوێ ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە کوردستان و سەرقاڵی کاری میوزیکە لەگەڵ هونەرمەندە لاوەکان بە کچ و کوڕەوە.

 




PM:10:16:17/03/2021