دوایین ئاماری تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٢١ ملیۆن و ٨٧٥ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٢١ ملیۆن و ٨٧٥ هەزار و ٦٨٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٦٩٤ هەزارو ٥٩٤ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٩٤ ملیۆن و ٥٠٩ هەزار و ١٤٣ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٣٠ ملیۆن و ٢٩٤ هەزار و ٧٩٨ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ٢٢ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ٢٧٥ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٥٠ هەزار و ٦٤٩ کەس بەرزبووەتەوە.


AM:09:35:18/03/2021